
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد “لە هەر پەروەردەیەک ئاستەنگى هاتووچۆ دروست بووە بیکەن بە پشوو”.
لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە “هەروەک پێشتر دەسەڵات درابووە بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان، لە هەر پەروەردەیەک ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە لە پێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتە پشوو، لەبەربوونی بای بەهێزو کڕێوەی بەفر”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە