كوردستانهەواڵ

لەبارەی پشووی بەهارەی قوتابخانەکان بڕیار درا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەو قوتابخانانەی لە 13ی ئەیلولەوە دەوامیان دەست پێکردووە ، لە 11ـی ئازارەوە پشووی بەهارە تیایاندا دەست پێدەکات.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو قوتابخانانەی لە 13ی ئەیلولەوە دەوامیان دەست پێکردووە ، لە 11ی ئازارەوە پشووی بەهارە تیایاندا دەست پێدەکات، بەڵام ئەو خوێندنگایانەی کە درەنگ دەستیان .کردووە بە دەوامکردن، بەردەوام دەبن لە خوێندن و پشوویان نابێت.
دەشڵێت، “بەشێک لە پڕۆگرامی پۆلی 12 کەمکراوەتەوە و لە 23ـی مانگی حوزەیران تاقیکردنەوەکانیان دەست پێدەکات”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close