عێراقكەش و هەواكوردستان
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
باسک نێت
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمشەو لە دوای کاتژمێر 1ـی شەو تا 9ـی بەیانی پێشبینی بارانبارینی بەلێزمە دەکرێت.
دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆلە لێزمە بارانە لەسەر سەنتەری شارەکان و زیاتر دەشتی هەولێر، کۆیە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و دۆکان و بەشێک لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی بێت.
رۆژی هه‌ینی (3ـی ئایاری 2024) عامر جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كه‌شناسی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتووه‌ته‌وه، له ڕێگه‌ی فشاری كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ریای سووره‌وه‌یه.
ڕاشیگەیاند، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م شه‌پۆله ئه‌مڕۆش له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاما ەی بەوەشکرد: پله‌كانی گه‌رما له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 23 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت و له ناوه‌ڕاستی عێراقیش له 32 پله‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له باشووریش 33 و 34 پله ده‌بێت.