وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کردووە لە دوای رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەرێگەی سۆمۆوە تا ئێستا حکوومەتی هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی رادەست نەکردووە.
باسک نێت
حەیان عەبدولغەنی, وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان رۆژانە ٣٧٥ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و پێویستە لەو بڕە ٣٢٩ هەزار بەرمیلی رادەستی سۆمۆ بکات بەڵام نەیکردووە.
وەزیری نەوت وتوویەتی تائێستا لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان نەگەیشتوینەتە رێككەوتن لەبارەی رادەستكردنی ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەمدەهێنرێت تەنیا رێككەوتنێكی پێشوتر هەیە بۆ رادەستكردنی ئەو بڕە دیاریكراوە نەوتەی لەیاسای بودجەی فیدراڵیدا هاتووە.
لەبارەی پرسی غازەوە وتوویەتی، رێككەوتنمان كردووە رۆژانە (100) ملیۆن پێی سێجا غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر وەربگرین.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە