بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە پێویستییەکی حەتمی دەزانێت و هەڵەبجەش وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ

بزووتنەوەی ئیسلامی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە پێویستییەکی حەتمی دەزانێت و هەڵەبجەش وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ

لە چوارچێوە هەڵمەتی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کوردستاندا ، ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان لەدیمانەیەکیاندا لەگەڵ

بەڕێز کاظم گەچێنەیی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی ، باسیان لە ئەگەرەکانی کراکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد .

لە دیمانەکەدا کاظم گەچێنەیی ، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەبزووتنەوەی ئیسلامی بەتەواوی پاڵپشتی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن لەڕێگەی هەڵبژاردنێکی شەفاف و دوور لە هەر ساختەکاری و دیزاینێکی پێشوەختە.

هەروەها جەختیان لەسەر زەڕورەتی لامەرکەزی کردەوە کە بەدر و جیاواز بێت لەو سیستمە دوو ئیدارەییە حیزبیە و ئەنجومەنی پارێزگا وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و دوور لەدەستی حیزب بەرپرسیار بێت لە دابەشکردنی داهات و بڕیارنامەکان.

هەروەها ناوبراو لەبڕگەیەکی گرنگی دیمانەکەدا ئاماژەیان بە هەڵوێستی فەڕمی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد ، کە هەڵەبجەی شەهید بێ هیچ پاساوێکی سیاسی و یاسایی وەک بازنە و پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت .

بۆ ئەو مەبەستەش یاداشتی ئاڕاستەی لایەنەکان کردووە .وە لەئەگەری دروست کردنی بەربەست لەبەردەم پارێزگاکەدا هەڵوێستی توندیان دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close