وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی کاربەڕێکەری هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و دامەزراندنی وانەبێژان به‌نده به چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌ی بودجه‌وه.
باسک نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی کاربەڕێکەری هه‌رێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سەبارەت بە کردنەوەی قوتابخانەیەک لە دەڤەری ڕاپەرین، ڕایگه‌یاند: “له ماوه‌كانی ئاینده‌دا به‌ردی بناغەی قوتابخانەکە داده‌نێین، ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین وه‌كو هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه پشكی خۆی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی قوتابخانه ته‌رخرانكراوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه پاره‌كه دواكه‌وتووه”.
لەبارەی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان، وەزیری پەروەردە ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له 7ی 1ی 2024 نوسراویان كردبوو و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و دامەرزاندنی مامۆستایانی وانەبێژیش پەیوەستە بە هەمواری یاسای بودجه‌وه.
له ساڵی 2014ـوه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ڕاگیراوه، سەرەڕای ئەوەی له ماوەی ئەم چەند ساڵەدا، چەندین جار مامۆستایان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێم تەنیا دەڵێت: “چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌ی بودجه‌ین”.