جیهانهەواڵ

لەگەڵ بەرفراوانبوونی خۆپیشاندانەكان دژی قەدەغەكردنی حیجاب , تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئازەربایجان ڕووبەڕووی پەككەوتن

لەگەڵ بەرفراوانبوونی خۆپیشاندانەكان دژی قەدەغەكردنی حیجاب , تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئازەربایجان ڕووبەڕووی پەككەوتن

باسک نێت

هاوكات لەگەڵ بەرفراوانبوونی خۆپیشاندانەكان دژی قەدەغەكردنی حیجاب لە قوتابخانەكان، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئازەربایجان ڕووبەڕووی پەككەوتن بوونەوە و پۆلیس دەستگیركردنی 37 كەسی ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی فرانس پرێس، بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ئازەربایجان ئاشكرایان كرد كە دەستگەیشتن بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینستاگرام و تیكتۆك پچڕاوە و ڤیدیۆ و پۆستەكان بار ناكرێن، بە جۆرێك هاووڵاتییان تەنیا لە ڕێگەی تۆڕی تایبەتی (ڤی پی ئێن) دەتوانن بچنە ناو ئەو پلاتفۆرمانە.

پۆلیسی ئازەربایجان دەستگیركردنی 37 كەسی بە تۆمەتی دروستكردنی ئاڵۆزی پەیوەست بە ڕێنماییەكانی جلوبەرگی فەرمیی خوێندنگەكان ڕاگەیاند، لە كاتێكدا چالاكوانان ئەم پەكخستنەی هێڵەكان بە هەوڵێكی دەسەڵات لەقەڵەم دەدەن بۆ داپۆشینی ڕاستیی ناڕەزایەتییەكان.

ئەم سنوورداركردنەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دوای ئەوە هات كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەبەری قوتابخانەكان بە پاساوی سیستەمی عەلمانی ڕێگرییان لە كچان و مامۆستایانی باڵاپۆش كرد بچنە هۆڵەكانی خوێندنەوە.

ڕاگرتنی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەكان لە كاتێكدایە كە شەپۆلێكی بەرفراوانی بایكۆت و گردبوونەوە شارە گەورەكانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، و دەسەڵاتدارانی باكۆ هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ڕێكارە ئەمنییەكانەوە ڕێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری ناڕەزایەتییە شەقامییەكان لە سەرانسەری وڵاتدا بكەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close