
نەبیل مەرسومی شارەزای بوواری ئابووری، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانە ئاشكرا دەكات كە لەهەرێم مووچە وەردەگرن و مووچەكانیان دەخرێتە سەر بەغدا.
مەرسومی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم کەمدەکرێتەوەو ئەوانەی کە میلاكیان جێگیركراوە، دەگاتە 658 هەزار فەرمانبەر، ژمارەی فەرمانبەرانی عێراقیش لەسەر میلاكی جێگیر 4 ملیۆن و 57 هەزار فەرمانبەرە، بەو واتایەی ڕێژەی گشتیی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێو فەرمانبەرانی عێراقدا دەگاتە 16%.
بەپێی وتەکانی مەرسومی: دوای ئەوەی لیستی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتە بەغدا، جێگیركردنی مووچەكان هەر تەنها فەرمانبەران ناگرێتەوە، بەڵكو خانەنشینان و مووچەی پاراستنی كۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە، بۆیە دوورنییە ژمارەكە بگاتە نزیکەی 1 ملیۆن و 250 هەزار كەس، بۆیە لەئێستادا تۆپەكە لەگۆڕەپانی بەغدایە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە