
ماڵپەڕێكی ئیسرائیلی:
ئیمارات یەكەم هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە
باسک نێت
ماڵپەری ” Ynetnews” ئیسرائیلی دەڵێت: دەوڵەتی ئیمارات یەکەم هێرشی ئاسمانی لە ناوخۆی ئێران ئەنجامداوەو وێستگەیەکی ئاوی خواردنەوەی (شیركردنی ئاوی) کردووەتە ئامانج.
ماڵپەڕە ئیسرائیلیەكە لە راپۆرتێکی تایبەتدا، ئاشكرایكردووە، ئیمارات لە کاردانەوەی هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر وڵاتەكەی، وێستگەیەکی ” شیركردنی ئاوی بۆ خواردنەوە”ى لە ئێران بۆردومان کردووە، بەوتەی سەرچاوەكە، بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە ئامانجی سەرەکی لەم هێرشە ناردنی پەیامێک بوو بۆ رژێمی ئێران، ئەگەر هێرشەکانی ئێران چڕتر ببنەوە، رەنگە ئیمارات بەشداری ئەو هەڵمەتە سەربازییە بکات كە ئەمریكاو ئیسرائیل ئەنجامیدەدەن، تەنانەت ئەگەر بە توانایەكی سنورداریش بێت.
ئەوە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی رایگەیاندووە: ئێران هێرشێکی نوێی بە (١٦) موشەکی بالیستی و (١١٧) فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر وڵاتەكەی ئەنجامداوە.



