كوردستانهەواڵ

تەرمی ئەو ژنە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە دوکان خنکا

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تەرمی ئەو ژنە تەمەن 29 ساڵەی دوێنێ لە دەریاچەی دوکان خنکا، دۆزرایەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادییە.

باسک نێت -سلێمانی

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، “دوێنێ ئەو ژنە بەلەمێکی گەشتیاری گرتووە و چووەتە یەکێک لە دوورگەکانی ناو دەریاچەی دوکان و بە شۆفێری بەلەمەکەی وتووە دوای کاتژمێرێک بچێتەوە بەدوایدا، بەڵام کاتێک شۆفێری بەلەمەکە لە کاتی دیاریکراودا گەڕاوەتەوە، بینیویەتی ژنەکە لەوێ نەماوە بەڵام کەلوپەلە تایبەتەکانی لەوێ بینووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ئەوەی شۆفێری بەلەمەکە پۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە، ئەمڕۆ تەرمەکە دۆزراوەتەوە و دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close