عێراقكوردستانهەواڵ

عێراق پڕۆژە یاسایەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی پەسەند دەکات

پەرلەمانی عێراق هەمواری پڕۆژەیاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى پەسەندکرد و بەگوێرەی یاسا نوێیەکە ئەو کەسەی تۆمەتەکەی بەسەردا دەسەپێنرێت دوو جۆر سزا دەیگرێتەوە.

باسک نێت

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای هەموارى یەکەمى یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى دراوە و بە گوێرەی یاسا نوێیەکە، ئەو کەسەی تۆمەتەکەی بەسەردا ساغدەبێتەوە، زیندانی دەکرێت بە جۆرێک لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها سزای ماددی دەدرێت کە لە 15 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى لە ساڵى 1988 دەرچووە و مشتومڕى لە ناوخۆ و دەرەوەى عێراق لەسەر دروستبووە…

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close