عێراقهەواڵ

یەکەم ڕۆژی دەسپێکی دەوامی قوتابخانەکان بۆ ئەمساڵ دیاریکرا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق 1 ی10 وەک یەکەمین رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد.

باسک نێت

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراقدا هاتووە، رۆژی سێشەممە 1 ی تشرینی یەکەم دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە عێراقدا.

ئاشکراشیکرد، 15 ی ئەیلول مامۆستایان و دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندەکانی خوێندن دەست بە دەوام دەکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم هیچ وادەیەکی بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیارینەکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close