
لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەستیپێکرد
دەستەی خانەنشینیی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دەکات و هێشتا فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش لە چاوەڕوانیی مووچەی مانگی دوو دان..
ئەمڕۆ سیشەممە دەستەی گشتیی خانەنشینیی عێراق ڕایگەیاند: دەستیان بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار کردووە.
دەستپێکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار لە عێراق لە کاتێکدایە، تا ئێستا فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




