بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی ئیدانەی هێرشەکەی کۆرمۆری کرد

ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٧ /٤ /٢٠٢٤ بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە.
لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و تەئکید لەوەکرایەوە پێویستە هەرێمی کوردستان لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی لە ناوچەکە دروست بووە بپارێزرێت و بە توندیش ئیدانەی ئەو هێرشە کرا کە کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، چونکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانەوە هەیە و داواش کرا هەرچی زووە ووردەکاری ئەو هێرشە و ئەنجامدەرانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ناوخۆی حزب کرا و ڕابەری گشتی سوپاسی ئۆرگانەکانی کرد لە جێبەجێکردنی پلانەکانیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close