ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

زیانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم 19 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

زیانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم 19 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

باسک نێت
وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان- ئەپیكۆر ئاماژەبەوەدەكات، تائێستا حكومەتی عێراق هیچ هەنگاوێكی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم نەناوە، كە تائێستا زیانەكانی راگرتنەكەی گەیشتووەتە 19ملیار دۆلار، ئەوەشدەخاتەڕوو ئێمە ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.

ئەپیكۆر رایگەیاند، حكومەتی عێراق ھیچ ھەنگاوێكی بۆ دەستپێكردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم نەناوە، كە تائێستا زیانەكانی راگرتنەكەی گەیشتووەتە ١٩ ملیار دۆلار، دەشڵێت، ئێمە ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی ھەناردەكردنی نەوتی هەرێم

مایڵز كاگینز، وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان- ئەپیكۆر، لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند: حكومەتی عێراق هیچ هەنگاوێكی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەناوە، كە تائێستا زیانەكانی راگرتنەكەی گەیشتووەتە 19 ملیار دۆلار

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی ھەناردەكردنی نەوتی هەرێم، بەڵام بە مەرجێك رێككەوتنێك ھەبێت تێچووی ھەناردەی پێشوو، ئێستا و داهاتووش دەستەبەربكات، لەكاتێكدا زیانەكانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم مانگانە یەك ملیار دۆلارە، كە بەر حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان و عێراقیش دەكەوێت، كە كۆی گشتی دەكاتە 19 ملیار دۆلار.

جێگەی ئاماژەیە، لە 25/3/2023 ەوە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیهانی توركیاوە بە بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی پاریس ڕاگیراوە، هاوكات ئەو شاندەی ئەنجومەنی ئابوری عێراقیش كە لە دوێنێوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان یەكێك لەتەوەرەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم قسەوباسكردن دەبێت لە بارەی هەناردەكردنەوەی نەوت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close