كەش و هەواكوردستان

خۆڵ بارین و دواتر تاوەباران دەبێت شەپۆلەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان

کەشناسیى هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و کەمێک تۆز و خۆڵ لە کاتەکانی شەودا دەبارێت. دەشڵێت، سبەى لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆدا تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت و پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و کەمێک تۆز و خۆڵ لە کاتەکانی شەودا دەبارێت و خێرایى با لە نێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان چوار بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆدا تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت و پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە 36 پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە 22 پلە دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close