جیهانعێراقهەواڵ

بەهۆی دورینی گەورەترین دشداشە، پارێزگاى ئەنبار ناوی چووە کتێبى گینس

لەسنووری پارێزگای ئەنبار، گەورەترین دشداشە دورەو پاشان نمایشکراوە بەم هۆیەشەوە ئەو پارێزگایە بە دورین گەورەترین دشداشە ناوی چووە کتێبی گینس.

باسک نێت

ئەو دشداشەیە لە پارێزگاى ئەنبار دوراوە، 700 مەتر قوماشى تێدا بەکارهاتووە و درێژییەکەى 22 مەتر و 30 سانتیمەترە و پانییەکەشى 8مەتر و 40 سانتیمەترە. کێشەکەى 160 کیلۆگرامە، ئەم پرۆژەیە 70 ڕۆژى خایاندوە تا تەواو بووە.

دواى بڵاوکردنەوەى وێنەکان و ڕاگەیاندنى تەواوکردنى پڕۆژەکە وەفدێکى کتێبى گینس سەردانى ئەو پارێزگایەیان کرد و پرۆژەکەیان بەسەرکردەوە. بڕیاریاندا ئەم پرۆژەیە لە نێو کتێبى گینس بۆ تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکان تۆماربکەن.

بەم شێوەیە پارێزگاى ئەنبار، دەبێتە یەکەم پارێزگا لە تۆمارکردنى ژمارەى پێوانەیى بۆ گەورەترین دشداشە لەسەر ئاستى جیهاندا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close