كوردستانهەواڵ

وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئه‌وانه‌ی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو ده‌ستگیركران

ئەو كەسانەی كە ئاسنی تاوەرەكانی كارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو و تەقەیان لە فنجان و تێلەكانی كارەباكردبوو، دەستگیر كران.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بلاویكردەوە، ئەو كەسانەی كە ئاسنی تاوەرەكانی كارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو و تەقەیان لە فنجان و تێلەكانی كارەباكردبوو، دەستگیر كران.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان بە هەوڵ و هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەكان بووە.

باس لە ئەوەشكراوە، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و رادەستی دادگا كراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close