كوردستانهەواڵ

وەزارەتی کارەبا: دەتوانین کارەبای هەر هاوڵاتییەک ببڕین کە قەرزارە بەڵام هیوادارن نەگاتە ئەو حاڵەتە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، هاوڵاتیان ترلیۆنێک دینار قەرزاری وەزارەتی کارەبان، دەشڵێت: بەپێی یاسا دەتوانن کارەبای هەر هاوڵاتییەک ببڕن کە قەرزەکەی ناداتەوە، بەڵام هیوادارن نەگاتە ئەو حاڵەتە.

 ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لەئێستادا هاوڵاتیان زیاتر لە ترلیۆنێک دینار قەرزاری وەزارەتن، ئەو بڕە پارەیەش زۆرە و کێشەمان بۆ دروست دەکات.”

وتیشی، “بەگوێرەی یاسا دەتوانین کارەبای هەر هاوبەشێک ببڕین کە قەرزەکەی ناداتەوە، بەڵام دۆخی دارایی هەمو هاوبەشانمان لەبەرچاوگرتوە، بۆیە تاوەکو ئێستا ئەو یاساییە جێبەجێ نەکراوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر هەر هاوبەشێک یەکجار، دو بۆ سێ جار ئاگادار بکرێتەوە لەوەی قەرزەکەی بگەڕێنێتەوە و هیچ وەڵامی نەبێت، ئەو کاتە ناچارین ئەو یاساییە جێبەجێبکەین و کارەباکەی ببڕین، بەڵام هەمو هەوڵێک دەدەین نەگەینە ئەوە.”

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکرد، “بە دو رێگە هاوکاری هاوبەشانمان کردوە بۆ ئەوەی قەرزەکانیان بدەنەوە، یەکەم بەلێخۆشبون لە بەشێک لە قەرزەکەیان، دوەم، بە گەڕانەوەی قەرزەکەیان بەشێوەی قیستیی مانگانە.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close