جیهانهەواڵ

حە”ما”س مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە غە”ز”زە ڕەتدەکاتەوە

🔹بزووتنەوەی حە”ما”س لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لەلایەن میسر و ئەمەریکاوە رەشنووسی ئاگربەستی ئیسرائیلیان بەدەستگەیشتووە، بەڵام ڕەشنووسەکە بەهیچ جۆرێک داوکاری فەڵەستینییەکانی تێدانییە، هەربۆیە رەتیدەکاتەوە.

🔸دەشڵێت، سوپاسی نێوەندگیر و هەوڵەکانیان دەکەن بۆ بەدیهێنانی رێککەوتن، بەڵام حە”ما”س ئامادەنییە بچێتە ژێرباری هیچ جۆرە رێککەوتنێکەوە کە داوکاریی گەلەکەی بەدینەهاتبێت و سوپای ئیسرائیل لە غە”ز”زە پاشکەشەی نەکردبێت.

🔹ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ هەموو تێبینییەکان بەڵام تاوتوێی رەشنووسەکەی ئیسرائیل دەکەن و لەچەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی وەڵامی نێوەندگیرەکان دەدەنەوە.

🔸ئەمە لـە کاتێکدایە دوێنێ دووشه‌ممه‌ 8ـی نیسانی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌”ز”زه‌ ڕایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌”ز”زه‌ ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له‌ هه‌مان كاتدا برسییه‌تییه‌كی زۆریش ڕووبه‌ڕووی دانیشتووان بووه‌ته‌وه‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close