تەندروستیكوردستانهەواڵ

ناحیەی خەلیفان کەرەنتینە دەکرێت

کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران راگەیاند، بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناحیەی خەلیفان کەرەنتینە دەکرێت.

 دوێنی یەکشەممە، هاووڵاتییەک لە بەریتانیا گەڕابووەوە، وەک یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکە تۆمارکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 30/03/2020، وەزارەی تەندروستی بڵاویکردەوە، پێنج  تووشبووی نوێ کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن و هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانن، تۆمارکراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close