تەندروستیجیهانهەواڵ

ئەگەری ئەوە هەیە یەکێک لە تووشبوانی کۆرۆنا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بێت

باسک نێت

ئەمڕۆ دووشەممە بەپێی چەند ماڵپەرێکی ئیسرائیلی و باڵادەستەکانی ئەو وڵاتە بێت، بڵاوکراوەتەوە کە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بەپێی هەواڵەکە بێت یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی ئەو وڵاتە دەرکەوتووە کە تووشبووەی ڤایرۆسەکەیە و لە هەفتەی پێشوو لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەریەکە لە نەتەنیاهۆ و پەرلەمانتارەکە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون. و تائێستا نە تووشبوونەکە و نە هۆکارەکەی بە فەرمیی ڕانەگەیەنراوە.

لە ئیسرائیل تا ئێستا 4247 تووشبو تۆمار کراوە هەروەها لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا 382 تووشبووی نوێ تۆمار کراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close