عێراقهەواڵ

عێراق سێ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی دەکاتەوە

ساڵی داهاتوو عێراق سێ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە سێ شاری باشوور و ناوەڕاست و باکوور دەکاتەوە.

باسک نێت

مەیسەم سافی بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە لەو بارەیەوە بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە: کارکردن لە پرۆژەی ستراتیجی هەر سێ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ناسریە، کەربەلا و موسڵ بەردەوامە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە، فڕۆکەخانەی کەربەلا لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانییەوە بە تێچووی 500 ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت، ساڵانە توانای پێشوازی لە شەش ملیۆن گەشتیار هەیە و دەبێتە گەورەترین فڕۆکەخانەی عێراق.

بە هەمانشێوە کارکردن لە فڕۆکەخانەی ناسریە لە زیقار لەلایەن دوو کۆمپانیای چینی و تورکییەوە بەردەوامە.

هەر سێ فڕۆکەخانەکەش ساڵی داهاتوو دەکرێنەوە و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن، هەروەها بەشداری لە بازرگانی و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووریی عێراق دەکەن

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close