
سودانی هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای عێراق توركیای كردەوە
(300) مێگاوات كارەبا لە توركیاوە دەگوازێتەوە بۆ نەینەواو سەڵاحەدین و كەركوك
باسک نێت
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق:
ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی, هێڵی گواستنەوەی وزەی توركیا عێراقی كردەوە, دوای پەكخستنی بۆ ماوەی بیست ساڵ.
سودانی لەڕێی بازنەی تەلەفیزیۆنیەوە, بە ئامادەبونی وەیزری كارەبا, هێڵی كارەبای توركی عێراقی, لەڕێی وێتسگەی كەسك لە خۆرئاوای موسڵ كردەوە, بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ ناوچەكانی باكور.
سودانی ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی كارەبای كردووە, بە تایبەت ئەوانەی لە كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وزەی كارەبا لەناوچەی باكور كاردەكەن, دوای ئەوەی توانیان بەكاری بەردەوامیان وێستگەی لاوەكی و هێڵی گواستنەوە دابمەزرێنن و لەگەڵ لایەنی توركی لێكگەیشتن بكەن.
هێڵە نوێیەكە (300) مێگاوات كارەبا لە توركیاوە دەگوازێتەوە بۆ عێراق, بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ پارێزگاكانی, نەینەواو سەڵاحەدین و كەركوك لەكاتی بارگرانی وزەدا.