به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
وڵامێك بۆ Emmanuel Macron سه‌رۆك كۆمارى فه‌ڕه‌نسا
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه سه‌رۆك كۆمارى فه‌ڕه‌نسا لێره‌و له‌وێ ده‌ستى كردوه به قسه‌ى ناشیاو به‌رامبه‌ر به ئیسلام و پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان محمد درودى خواى له‌سه‌ر بێت، كه پێمان وایه ئه‌وه‌ى ماكرۆنى گه‌یاندۆته ئه‌و رادده‌یه كه دژى ئیسلام قسه بكات ئه‌م هۆكارانه‌یه:
یه‌كه‌م: فه‌وزاى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا بوه‌ته هۆكارێك بۆ ئه‌و قسانه‌ى تاوه‌كو گه‌لى فه‌ڕه‌نسا پێ سه‌رگه‌رم بكات.
دووه‌م: له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى ماكرۆن هه‌وادارانى به‌ره‌و شكستهێنان ده‌ڕۆن.
سێیه‌م: خه‌ڵكى فه‌ڕه‌نسا به قه‌ناعه‌تى خۆیان رۆژ به رۆژ و ساڵ به ساڵ زیاتر بڕوایان به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ده‌هێنن.
چواره‌م: قه‌یران له دواى قه‌یران ماكرۆنى سه‌رقاڵ كردووه ئه‌گینا په‌یامبه‌رى خوا محمد درودى خواى له‌سه‌ر بێت چ زیانێكى له‌و داوه‌و 1400 ساڵه جگه له ره‌حمه‌ت بۆ جیهانیان چیترى هه‌بووه.
پێنجەم: هه‌زاره‌هاى وه‌ك ماكرۆن به قه‌د تۆزقاڵێك كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ئیسلام نابێت و له زۆربه‌ى سه‌رده‌مه كاندا نمونەی وه‌ك ئه‌و هه‌مان رۆڵیان گێرا، به‌ڵام زوو پوچه‌ڵ بوونه‌وه‌و پوو چه‌ڵ كرانه‌وه.
شەشەم: مسوڵمانان هه‌رده‌م باوه‌ڕیان به خواى په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان پته‌وتر ده‌بێت.
مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان/عێراق
25/10/2020
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە