
حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار فەڵەستینی لە باکووری کەرتەکە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
باسک نێت
لەمبارەیەوە ئۆفیسی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە بڵاوی کردەوە کە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان قهوارهی زایۆنی و حەماس بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، ئەمڕۆ دەست کرا بە گەڕانەوەی ئاوارەکان لە باشووری کەرتی غەززەوە بەرەو باکوور.
حكومەتی غەززە راشیگەیاندووە : لە سەرانسەری کەرتی غەززەوە، ئاوارەکانی باکوور، دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ سەر زێدی خۆیان و بە درێژایی شەقامی ڕەشید و سەڵاحەدین’یان پێوا.
جێی باسە فەڵەستینییەکان بە هۆی ١٦ مانگ هێرشە بەردەوامەکانی داگیركهر بۆ سەر باکوور کەرتی غەززە، ناچار بوون ماڵی حاڵی خۆیان جێ بهێڵن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە