
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كاتى كردنه‌وه‌ى پاركه‌كانى هه‌ولێرى ئاشكرا كرد.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، بە پابەندبوون بە ڕێنوێنییه تەندروستییەکان کە به‌كارهێنانى ده‌مامك و ده‌ستكێشه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دەرگای سەرجەم پارک و باخچەکان بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە”.
باس له‌وه‌ش كراوه، پاركه‌كان له كاتژمێر 8ى به‌یانى تاوه‌كوو 11ى شه‌و كراوه ده‌بن، “بۆیه پێویسته ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى سه‌ردانى پارك ده‌كه‌ن، ڕەچاوی ڕێنوێنییه تەندروستییەکان بکەن”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە