كوردستانهەواڵ

زانکۆى هەڵەبجە وادەى دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندنى راگەیاند

ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە بڕیاریدا لە هەفتەى داهاتودا و بە پەیڕەو کردنى چەند ڕێکارێک  پرۆسەى خوێندن لە زانکۆکە دەست پێبکاتەوە.


بەپێى راگەیەنراوێکى ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە، لە رۆژى(4/10/2020)  تاوکو(25/10/2020) خوێندن بە شێوەى ئاوێتە لە زانکۆکە دەستپێدەکاتەوە بە جۆرێک وانە تیۆریەکان بەشێوەى ئەلکترۆنى و وانە پراکتیەکیەکانیش لەکەمپى زانکۆ دەخوێنرێن، لەدواى(25/10/2020) ش تەواوى وانەکان لەکەمپى زانکۆ دەخوێنرێن.

بەپێى راگەیەنراوەکە، لەهەمان رۆژى دەستپێکردنى خوێندن، خوێندنى ئێوارانیش دەستپێدەکات و بەشە ناوخۆییەکانى سەربە زانکۆکەش دەکرێنەوە، بەڵام بەشى ناوخۆیى تەنها بەو خوێندکارانە دەدرێت ەک شوێنى نیشتەجێبونیان(40)کیلۆمەتر لە پارێزگاى هەڵەبجە دوورە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close