
باسک نێت
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بە پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەن، هەر وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ وەزارەتەکانی حکومەتی فیدراڵ و پارێزگاکانی دیکە دەکەن.
دەشڵێت: “دواکەوتنی مووچە، پەیوەندیی بە وەزارەتی داراییەوە نییە، چونکە ئێمە ساڵێک زیاترە داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکەین”.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی قسەکانی رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتەکە لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: “دواکەوتنی مووچە پەیوەندیی بە وەزارەتی داراییەوە نییە، چونکە ئێمە دەمانەوێت ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکەین کە زیاتر لە ساڵێکە دەریکردووە و هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا هیچ داتایەکی تایبەت بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لە سەرجەم بانکەکاندا رادەستی وەزارەتی دارایی نەکردووە”.
ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە…