جیهانهەواڵ

بە تۆمەتی سیخۆڕیکردن پاش هەشت مانگ لە زیندانیکردنی؛ کۆترێک ئازادکرا

ئاژانسێکی هندستان رایگەیاند، دوای هەشت مانگ لە زیندانیکردنی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ چین، پۆلیسی هندستان کۆترێکی ئازاد کرد.

ئاژانسی هەواڵی “پرێس ترەست ئۆف”ـی هندستان بڵاوی کردەوە، پۆلیسی هندستان هەشت مانگ لەمەوبەر کۆترێکی زیندانی کرد کە گومانی ئەوەیان لێدەکرد سیخوڕی بۆ چین کردبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، مانگی ئایاری ساڵی رابردوو کۆترەکەیان لە بەندەری شاری بۆمبای دۆزییەوە، کە ئەنگوستیلەیەک بە قاچەکانییەوە بووە هەندێک نوسینی چینی تێدا نوسرابوو، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی وا گومان بکەن سیخوڕی وڵاتی چین بێت.

دەشڵێت، ” دوای ئەوەی پۆلیسی هندستان کۆترەکەیان گرت رەوانەی نەخۆشخانەی ڤێتەنەریان کرد بەمەبەستی زانینی بارودۆخی تەندروستی، دواتر بەندیان کردووە بۆ ماوەی هەشت مانگ”.

ئاژانسەکە راشیگەیاند، پۆلیس دوای هەشت مانگ لە زیندانیکردنی کۆترەکە، بۆیان دەرکەوتووە کۆتری پێشبڕکێیە لە تایوان و هەڵهاتووە بەرەو هندستان، دواتر دوای پاکبوونەوەی لە تۆمەتەکان ئەمڕۆ 2ـی مانگی شوبات کۆترەکە ئازادکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close