
دوای بەرزبوونەوە بەردەوامەکانی لیرەی سووری، ئەمڕۆ بەراورد بە رۆژی شەممە نزیکەی 50% بەهاکەی لەدەستدا.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، “یەک ملیۆن لیرەی سووری ئەمڕۆ بە 370 هەزار دینار دەفرۆشرێت”.
رۆژی شەممە ملیۆنێک لیرەی سووری لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 700 هەزار دینار فرۆشرا. دوێنێش بە 550 هەزار دینار فرۆشرا. حاجی سابیر دەڵێت: “ئێستا خواست لەسەر لیرە کەم بووەتەوە و هۆکاری سەرەکی دابەزینەکەش هەر ئەوەیە”.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سووریا یەک ملیۆن لیرەی سووری 100 دۆلارە، کە دەکاتە 150 هەزار دینار.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




