جیهانڕاپۆرتهەواڵ

هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەرێژەی (نیوە) دابەزیوە

هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەرێژەی (نیوە) دابەزیوە
باسک نێت
سەعد فریح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی لە وەزارەتی كارەبای عێراق:

بڕی هاوردەی غاز لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ عێراق لە چەند كاتژمێری رابردوودا بۆ نزیكەی نیوە دابەزیوە.

بەپێی گرێبەست دەبێت رۆژانە (55 ملیۆن) مەتر سێجا غازمان بۆ رەوانە بكرێت، ئێستا رۆژانە دابەزیوە بۆ (25 ملیۆن) مەتر سێجا.

ئەم دابەزینە كتوپڕەی هاوردەی غاز لە ئێرانەوە بووەتە هۆی لەكاركەوتنی ژمارەیەك لەو وێستگانەی بە غاز كاردەكەن. بەوهۆیەوە نزیكەی (3800) مێگاوات كارەبا لە توانای نیشتمانیمان لەدەستداوە.

هەوڵ دەدەین هاوسەنگی بگەڕێنینەوە بۆ سیستەمی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی هەماهەنگیی بەردەوتم لەگەڵ وەزارەت نەوت بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی رویداوە لەرێگەی سوتەمەنی جێگرەوە (رۆنی غاز).

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close