وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی دیوان، لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێن.
ئەمە لەکاتیکدایە. وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکاندا کردووە، لە رابردوودا مانگانە وەزارەتی پێشمەرگە یەکەم وەزارەت بوو مووچەی وەردەگرت، بەڵام بۆ ئەم مانگە مووچهی وهزارهتی تهندروستی و ناوخۆ پێشخرا،بەهۆی رووبهرووبونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و قەدەغەی هاتوچۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چەند رۆژێک راگیرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە