له بڕیارێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ـی ئایاری 2024 ده‌ریچواندووه، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاند” کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەتوانن ناوه‌ندی دەنگدانی خۆیان و خانەوادەکانیان بگوازنەوە بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی ده‌نگدان كه له سنوری بازنه‌ی خۆكاندیدكردنیاندان.
وتیشی” كاندیده‌كان ده‌توانن له ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌راندا ناوه‌ندی ده‌نگدانیان بگۆڕن.
له نوسراوی بڕیاره‌كه‌دا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به كۆمسیۆنی پابه‌ندكردووه به جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ده‌نگدانی كاندیده‌كان و ئەندامانی خانه‌واده‌كانیان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە