تەندروستیعێراقهەواڵ

سعودیە پێنج تۆن هاوکاری پزیشکی رەوانەی عێراق کرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی یارمەتی پزیشکیی خۆپارێزی لە سعوودیە وەرگرتووە، ئەمەش وەک یارمەتییەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ریازەوە پێشکەش بە بەغداد کراوە.


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراویکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سعودیە (5.7) تۆن  کەلوپەلی پزیشکیی خۆپارێزی پێشکەشی وڵاتەکەی کردووە.

لە میانی چەند مانگی رابردوودا، عێراق یارمەتی پزیشکی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وڵاتان لەنێویاندا تورکیاوە پێگەیشت بەمەبەستی یارمەتیدانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە (290) هەزار و (309) کەس، لەنێویاندا هەشت هەزار و (14) کەس گیانیان لەدەستداوە و (224) هەزار و (705) تووشبووی ڤایرۆسەکە دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close