عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی پلاندانان بۆ ناردنی بودجەی پارێزگاکانی هەرێم مەرجی هەیە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ناردنی پشکی هەرێمی لە بودجەی ساڵی 2024 مەرج دادەنێت کە بڕەکەی (4.875) ترلیۆن دینارە.

باسک نێت

وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە (41) ترلیۆن دینار، بۆ بودجەی پارێزگاکان بۆ ساڵی 2024 دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، جیاوازییەکی ڕوون هەیە لە تەرخانکردن بۆ هەرێمی کوردستان لە بودجەی وەبەرهێنانی سیادی، لەوانەش خولی مۆڵەتدان بۆ هەرێمی کوردستان کە بڕی (2.7) ترلیۆن دینارە، کە خەرج ناکرێ بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە.

هاوکات وەزارەتەكەی حكومەتی عێراق مەرجی بۆ حکومەتی هەرێم داناوە بۆ خەرجکردنی ئەو برە پارەیە و دەڵێت: “تاوەکو حکومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان و هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە، گەڕاندنەوەی ئەو داهاتانە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، خەرجی قەرزەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان و خەرجی بەکاربردن لە پشکی هەرێم، کە بڕی دوو ترليۆن و ٧٠٠ ملیۆن دینارە، خەرج ناکرێت”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، حکومەتی عێراق پابەندە بە تەرخانکردنی پشکی هەرێم لە هەموو بوارەکانی خەرجیدا لە بودجەی گشتی عێراقدا جگە لە قەرزەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان و خەرجی بەکاربردن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close