بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

مەکتەبی ڕێکخستنی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە بەرواری٢٥/ ٥ / ٢٠٢٤ مەکتەبی ڕێکخستنی بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە.
لە کۆبونەوەکەدا دواین بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و تەئـکیدلە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرایەوە و ئاماژە بۆ ئەوە کرا نابێت چیدیکە مووچەی فەرمانبەران بکرێتە بابەتی سیاسی چونکە زیانمەندی سەرەکی هاووڵاتیانی هەرێم دەبن.

هاوکات تەئکید لەوە کرایەوە پێویستە لایەنە سیاسییەکان ڕێکەوتنی سیاسی ئەنجام بدەن و هەرچی زووە ڕۆژێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دیاری بکەن، چونکە پێیان وایە بەبێ ڕێکەوتن ناتوانرێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبووونەوەکە کار و چالاکی مەڵبەند و ئۆرگانەکان تاوتوێ کران و پلان و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close