عێراقهەواڵ

نوێنەری تایبەتی ترەمپ رایگەیاند، عێراق دەکەینەوە بە وڵاتێکی مەزن

نوێنەری تایبەتی ترەمپ رایگەیاند، عێراق دەکەینەوە بە وڵاتێکی مەزن

باسک نێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی کانونی یەکەمی 2025، جۆو ویڵسۆن، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان وێنەیەکی خۆی و مارک ساڤایا، نوێنەرە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکای لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردووەتەوە نووسیویەتی: کۆبوونەوەیەکی گرنگمان دەربارەی عێراق ئەنجام دا.

لە وەڵامیشدا، مارک ساڤایا نووسینەکەی کۆنگرێسمانەکەی پۆست کردووەتەوە نووسیویەتی:” دیدارێکی مەزنی لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆو ویڵسۆن ئەنجام دا و ئێمە عێراق دەکەینەوە بە وڵاتێکی مەزن “.

جۆ ویڵسۆن ئاماژەی بەوەشکرد:” خۆشحاڵم کار لەگەڵ ساڤایا بکەم بۆ ئەوەی عێراق ببێتەوە بە وڵاتێکی مەزن و لەدەست ئێران ڕزگار بکرێت، هیچ کەسێکیش نیە بتوانێت لە دۆناڵد ترەمپ باشتر کار لەسەر ئەو دۆسیەیە بکات “.
.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close