كەش و هەوا
وادەی شەپۆلی نوێی بەفر و باران راگەیەندرا

شەپۆلی باران و سەرمای توند ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەفربارینی فراوان ناوچەکە دەگرێتەوە.
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی یەکەمی ساڵی نوێوە واتا دوو هەفتەیەکی دیکە، یەکەمین شەپۆلی سەرمای توند و بەهێزی ئەمساڵ ڕوو لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەکات.
لەبارەی بارانبارینیشەوە ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکرد، شەپۆلەکە تەنها بریتی نییە لە سەرما، بەڵکو بەفروبارانیشی لەگەڵە و لەو وادەیەدا شەپۆلی نوێی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات.
پشتیوان پێنجوێنی وتیشی، ئە شەپۆلی بەفربارینی بۆ ناوچە جیاوازەکان پێیە، بە تایبەت بۆ ناوچە سنوریی و شاخاوییەکان و لە ناوەندی هەندێک لە شارەکانیش بەفر دەبارێت..
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



