كەش و هەوا

شەپۆلێکی دیكەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە لەئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆیە لەدەریای ناوەراستەوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لەکاتەکانی پاش نیوەرۆدا ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەھەندێ شوێن و کاتدا نمە باران ئەبێت.
دەشڵێت، شەپۆلێکی مامناوەندی خۆڵبارینیش لە رۆژئاوای عێراقەوە دروست ئەبێت بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ناوەراستی عێراق و کاریگەریەکی کەمی ئەبێت لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ھەولێر و ئیدارەی گەرمیان، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ جێگیر ئەبێت و لەھەندێ ناوچەدا 1 پلە نزمدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 5-20کم/ک ئاراستەی با لە گۆڕاندا ئەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close