ئەندامێکی لیژنەیی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای ناردنی لیستی موچه‌ی هەرێم بۆ عێراق، به‌غدا ڕاسته‌خۆ ده‌ست به ڕێكاره‌كانی ناردنی موچه دەکات.
باسک نێت
بڕیاره سبەی یەکشەممە 02-03-2024 وه‌زاره‌تی دارایی لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بنێرێت، لە به‌رامبه‌ر هه‌ردوو بڕیاری دادگه‌ی فیدراڵی له‌باره‌ی ناردنی لیستی ناوی موچـەخۆرانی هـەرێمی كوردستان بۆ به‌غدا و پرۆسەی (توطين) جێگیرکردنی موچە لەبانکە حکومیە فیدراڵیەکان.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ناردنی لیستی موچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق، به‌غدا ڕاسته‌خۆ ده‌ست به ڕێكاره‌كانی ناردنی موچه دەکات.
.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە