وتەبێژی وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، لە عێراقدا 39 حاڵەتى توشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکراوە و پێنج کەسێش گیانیان لەدەستداوە.
باسک نێت
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتى تەندروستى عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، 39 کەس تووشى تاى خوێنبەربوون هاتوون کە 12 توشبوویان لە زیقارن و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
باسی لەوەشکردووە، لە نەینەواش شەش توشبوو و یەک مردن تۆمارکراوە و لە پارێزگاى واست، 5 توشبوو لە بەشى کەرخى بەغداى پایتەختیش 4 توشبوو هەیە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە بابل 4 توشبوو لەگەڵ حاڵەتێگى گیان لەدەستدان هەبووە، لە میسان 3 توشبوو پشتڕاستکراوەتەوە، لە بەشى رەسافەى بەغداد گیان لەدەستدانێک و دوو حاڵەتى توشبوون هەبووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە