تەندروستیكوردستانهەواڵ

قائیمقامی سلێمانی: لەقۆناغی یەكلاییكردنەوەی كۆرۆناین

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند “ئێستا لە قۆناغێكی هەستیار و یەكلایی كەرەوەداین لە هەرێمی كوردستان، ئەویش قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنایەو ئێستا توانراوە  بەشێوەیەكی زۆر باش مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكرێت و رێگری بكرێت لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسەكە”. 

 قائیمقامی سلێمانی دەشلێت، “بڕیار و رێكارەكان ئەنجامی زۆرباشی ئەرێنیان هەبووەو پابەند بونی خەڵكیش بە بڕیار و رێنماییەكان بە تایبەت ،قەدەغەكردنی هاتووچۆ، بەهۆكاری سەرەكی سەركەوتنی پلانەكانی حكومەت دێت دەربارەی هەنگاوەكانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەكە، لەهەرێمی كوردستان، بۆ ئەمەش سوپاسی پابەندبوونی هاووڵاتیانی سلێمانی دەكەین”. 

 ئاوات محەمەد ،قائیمقامی سلێمانی ،ئاماژە بەوەش دەكات ” چەند رۆژی داهاتوو رۆژانێكی هەستیار و یەكلای كەرەوەیەو پێویستی بە پابەند بونی زیاتری هەموو لایەكە، لەم رووەوە داوا لە هاووڵاتیانی سلێمانی دەكەین دوور بكەونەوە لە هەموو جۆرە كۆبوونەوە و قەرەباڵغیەك و لە ماڵەكانتان بمێننەوە و بەتەواوی پابەند بن بە بڕیار و رێنماییە تەندروستیەكان, تەنیا بەمە دەتوانین ئەو مەترسیەی رووی كردووەتە هەرێمی كوردستان دووری بخەینەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close