بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك له چین هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) تۆمارنه‌كرا، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بێت.
ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاویکردەوە، لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین له راگەیه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه دوێنێ پێنج شه‌ممه هیچ حه‌ڵه‌تێكی توشبوون به كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ناوخۆ بێت، به‌ڵام ٣٩ حاڵه‌ت تۆماركراون كه سه‌رجه‌میان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به په‌تاكه له‌و هاووڵاتیه بیانیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه چوونه‌ته ئه‌و وڵاته‌وه و به ”حاڵه‌ته‌كانی هاورده” ناوده‌برێت گه‌یشتووه‌ته ٢٢٨ حاڵه‌ت.
لیژنه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه دوێنێ بۆ یه‌كه‌مجار حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆمارنه‌كرا كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بێت.
له دوێنێوه تا ئێستا سێ كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و په‌تایه له چین گیاناین له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سێ هه‌زار و ٢٤٨ كه‌س.
تا ئێستا له‌ناوخۆی چین تێكڕا ٨٠ هه‌زار و ٩٦٧ حه‌ڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبای رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا، له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌ته‌واوی ئه‌و وڵاته و وڵاتانی جیهاندا، بڵاوبوویه‌وه.
به‌هۆی خێرا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی په‌تاكه‌ی به په‌تایه‌كی جیهانی ناوزه‌ند كرد‌ووە.