كەش و هەواكوردستانهەواڵ

كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەكان كەمێك بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 19 و سلێمانی و دھۆك 17 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی باران لە كاتەكانی بەیانی دا دواتر كاریگەرییەكان لاواز دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close