تەندروستیجیهانهەواڵ

وەزارەتی تەندروستی تورکیا نوێترین ئاماری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ شەممە، 21ی ئاداری 2020، وەزارەتی تەندروستی توركیا، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، بەپێی دواین ئامار، نزیکەی 700 كەس لە توركیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەکۆی ئەو ژمارەیەش نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە،  311  حاڵەتی نوێی تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش كۆی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 670 کەس،  پێنج كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا و تاوەکو  ئێستا كۆی گشتی مردوان لە توركیا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نۆ كەسە.

ئەمە لەکاتیکدایە، بەپێی دواین ئامارەکان، تاوەکوئێستا کۆی گشتی توشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 275 هەزار و 434 کەس، لەکۆی ئەو ژمارەیەش 11 هەزار و 399 کەسیان مردوون و 88 هەزار و 256 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close