جیهانهەواڵ

ئێران هێرشی کردە سەر پێگە ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل

ئێران چەند مووشەكێكی ئاراستەی شاری دیمۆنەی باشووری ئیسرائیل كرد، كە بە شارێكی ستراتیجی ئیسرائیل دادەنرێت و كوورە ئەتۆمییەكانی تێدایە. بەڵام مووشەكەكان بەر شوێنی نیشتەجێبوون كەوتوون و 20 كەس بریندارن. چاودێرانی سیاسی ئەو هێرشە ئێران بە خاڵێكی ترسناك دەزانن لە شەڕەكەی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریكا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 21ی ئادار، چەند مووشەكێكی ئێران ئاراستەی شاری دیمۆنەی باشووری ئیسرائیل كرا. بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەكانی ئیسرائیل مووشەكەكان خراونەتە خوارەوە و تەنیا زیان بەر شوێنی نیشتەجێبوون كەوتووە. دەزگای فریاكەوتنی ئیسرائیل دەڵێ‌، “20 كەس بریندارن”.

ئێران لە پێنجی ئەم مانگە یەكەمجار هەڕەشەی هێرشكردنە سەر دیمۆنەی كرد، چونكە پێگەیەكی ستراتیجی بۆ ئیسرائیل هەیە و پێگە ئەتۆمییەكانی تێدایە. چاودێرانی سیاسی و كەناڵە جیهانییەكان ئەم هێرشەی ئێران بە خاڵێكی ترسناك دەزانن و پێیانوایە هێرشەكە وەڵامی ئەو هێرشەیە كە ئەمڕۆ كرایە سەر پێگەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێرانی، هەرچەندە ئیسرائیل دووپاتی كردووەتەوە، كە ئەو هێرشی بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكەی ئێران ئەنجام نەداوە و ئەمەریكا ئەنجامی داوە.

 ئیسرائیل تا ئێستە بە فەرمی باسی ئەوەی نەكردووە كە بۆمبی ئەتۆمی هەبێت، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئەو وڵاتە 18 بۆمبی ئەتۆمی هەیە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close