عێراقكوردستانهەواڵ

لێبڕینی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراقی لێدەکرێت

لێبڕینی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراقی لێدەکرێت

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە بەپێی یاسای ڕاژەی عێراقی و یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراقی مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق بکات. کار بۆ ئەوە دەکات یاساکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان جێ بەجێبکرێت.

لەیەکەم هەنگاودا بە پێی یاسای ڕاژەو خانەنشینی عێراق مانگانە لێبڕینی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی هەرێم لە ۷ لەسەدەوە زیاد دەکرێت بۆ ۱۰ لەسەد هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق.

بەپێی یاساکانی ڕاژەو خانەنشینی یەکگرتووی عێراقی مانگانە ۱۰ لە سەدی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەبڕدرێت بۆ سندوقی خانەنشینی لە هەرێم. بەپێی یاسای کۆنی ڕاژە و خانەنشینی مانگانە ۷ لەسەدی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەبڕدرێت، بەڵام سندوقی خانەنشینی لەهەرێم کارا نییە.

بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق هەنگاوی یەکەمی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمەو بەغدا دەیەوێت ئەو لێبڕینە لە سندوقی خانەنشینی عێراق پاشەکەوت بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close