عێراقهەواڵ

لە مانگێکدا زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوه‌ی هاوسه‌ران تۆمار کراون

لە مانگێکدا زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوه‌ی هاوسه‌ران تۆمار کراون

باسک نێت

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق:باسک نێت

لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٢٦ هەزار هاوسەرگیری نوێ لە عێراق ئەنجام دراون و زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمار کراون.

بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی مانگی تەمموزی رابردوودا، ٢٦ هەزار و ٦٢ هاوسەرگیری نوێ لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق ئەنجام دراون، کە زیاتر لە ٢٣ هەزاریان لە دادگا و زیاتر لە دوو هەزاریان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراون.

هەر لەو ماوەیەدا، شەش هەزار و ٣٤٤ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراون کە تەنها هەزار و ٧٦٠ حاڵەتیان لە دادگاکان یەکلا کراونەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close