شارهوانی ههولێر رایگهیاند، لەمەودوا کارەکانی مۆڵەتی باڵەخانە لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایی دەکرێن.
ئهمڕۆ دووشهممه 12ـی ئهیلوولی 2022، سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا، لەمەودوا راییکردنی کارەکانی مۆڵەت دان بۆ وەرگرتنی رێگەپێدانی هەموو دروستکراوەکانی ناو سنووری شارەوانی هەولێر بەدەر لە (خانووی نیشتەجێبوون) لە بەشی مۆڵەتی باڵەخانە، بەئامانجی نەهێشتنی ڕۆتینیات لەدیوانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایی دەکرێت.
ئهوهش خراوتهڕوو، لەماوەی رابردوودا مۆڵەت دان بۆ دروستکردنی باڵەخانە لەرێگەی ١٢ لیژنەوه بەڕێوەدەچوو دواتر کەمکرایەوە بۆ چوار لیژنە، بەڵام ئێستا لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان لەمەودوا سەرجەم مامەڵەکانی رێگەپێدانی دروستکردنی باڵەخانە لە دیوانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەلایەن بەشی مۆڵەتەوە ڕایی دەکرێن.